خەڵکی تورکیا ترسیان هەیە قەیرانی ٢٠١٨ دووبارە ببێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

خەڵکی تورکیا ترسیان هەیە قەیرانی ٢٠١٨ دووبارە ببێتەوە

وەبەرهێنەرەكان بە رێژەی ١٣ ملیار دۆلار سەنەدی بانكییان فرۆشتووە

لیرەی توركی جارێكی تر بێبەها بووەوە، بە جۆرێك ١ دۆلاری ئەمریکی ٨ لیرەی توركی تێپەڕاند، هاووڵاتیانی توركیاش ترسیان لێ نیشتووە، بەوەی وەكوو ٢٠١٨ تووشی قەیرانێكی قووڵی دارایی ببن و نەتوانن خۆیانی لێ دەرباز بكەن.

بۆ ١٠ هەفتەیە لەسەر یەك، لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار بەهای خۆی لەدەست دەدات، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردووشدا ١.٥٪ بەهای خۆی لەدەست داوە و بە گوتەی شرۆڤەكارانی ئابووریی توركیا و جیهانی، لە سەرەتای ٢٠٢٠وە تاكوو ئێستاش لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار ٢٥٪ بەهای خۆی لەدەست داوە.

یەكێك لەو هۆكارانەی وای كردووە، لیرەی توركی بەهاكەی بەو شێوەیە بێتە خوارەوە، خراپبوونی پەیوەندیی نێوان توركیا و فەڕەنسا و توركیا و ئەمریكایە.

بە گوێرەی ئەو راپرسییانەی لە ئەمریكا ئەنجام دەدرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی، جۆ بایدن كاندیدی دیموكراتەكان لە پێش دۆناڵد ترامپ كاندیدی كۆمارییەكانە، بۆچوونەكانیش پێمان دەڵێن كە ئەگەر بایدن ببێتە سەرۆكی ئەمریكا سزا بەسەر توركیادا دەسەپێنێت، بۆیە لیرەی توركی بەهای خۆی لەدەست داوە.

بەشی تورکیی ئاژانسی (BBC) بڵاوی كردووەتەوە، گرژیی نێوان توركیا و فەڕەنساش لە ٣ رۆژی رابردوودا كاریگەریی خراپی لەسەر لیرەی توركی داناوە، چونكە رەجەب تەییب ئەردۆغان سەركۆماری توركیا بە فەرمی داوای لە گەلی توركیا كرد بایكۆتی كاڵای فەڕەنسی بكەن.

پرسیارە جدییەكە ئەوەیە، ئاخۆ توركیا وەكوو ٢٠١٨ تووشی قەیرانێكی قووڵی دارایی دەبێتەوە؟ یاخود دەتوانێت خۆی لەو قەیرانەی ئێستا رزگار بكات؟

تیمۆسی ئاش بەڕێوەبەری كۆمپانیای (بلووبای) لە لۆندرا، قسەی بۆ (BBC) كردووە و، دەڵێت وای بۆ دەچم لیرەی توركی بەهای زیاتر دابەزێت، چونكە توركیا هیچ پلانێكی نییە بۆ رێگەگرتن لە دابەزینی پارەكەی بەرامبەر بە دۆلار.

لەو بڕوایەشدایە توركیا وەكوو ٢٠١٨ دەكەوێتە ناو قەیرانێكی دارایی قووڵەوە و بە ئەستەم دەتوانێت لەو قەیرانە بێتە دەرەوە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی میدیاكانی توركیا بڵاوی دەكەنەوە، وەبەرهێنەرەكانی توركیا ناچارن بۆ ٢٠٢١ پارە لە بانكە بیانییەكان قەرز بكەن، ئەمەش وا دەكات رەوشی ئابووری بەرەو خراپی بچێت، چونكە دابەزینی لیرەی توركی وای كردووە، وەبەرهێنەرەكان نەتوانن ئەو پارەیەی قەرزیان كردووە بیدەنەوە، چونكە ئەوان بە دۆلار قەرزیان كردووە، كاتێكیش لیرە بەو شێوەیە بەهاكەی لەدەست دەدات، ناتوانن لە كاتی خۆیدا قەرزەكانیان بدەنەوە.

بە گوێرەی زانیاری ئاژانسی (بلۆمبێرگ)، ئەمساڵ بەهۆی بێبەهابوونی لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلار، وەبەرهێنەرەكانی توركیا بە بڕی ١٣.٣ ملیار دۆلاری ئەمریكی سەنەدی بانكییان لە بەشی خۆیان فرۆشتووە.

زۆرێك لە ئابووریناسانیش كۆكن لەسەر ئەوەی، هەموو ئەو بێبەهابوونەی لیرەی