بڕە پارەیەك به‌سه‌ر 140 هه‌زار خێزانى‌ كه‌مده‌رامه‌ت دابه‌ش ده‌كرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بڕە پارەیەك به‌سه‌ر 140 هه‌زار خێزانى‌ كه‌مده‌رامه‌ت دابه‌ش ده‌كرێت

 

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، 140 هه‌زار خێزانى كه‌مده‌رامه‌ت هاوكارى ده‌كرێن.

كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بەم نزیكانە لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانه‌وه‌ دەست بە دابەشكردنی بڕە پارەیەك بەسەر 140 هەزار خێزانی كەمدەرامەت دەكرێت".

له‌باره‌ى وردەكاریی بابەتەكە گوتی: "لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی پارێزگاكا ناوی ئەو خەڵكانە نووسراوە، ئێستا لیستی ناوی 140 هەزار خێزان لە هەموو پارێزگاكان ئامادە كراوە، بڕی 100 ھەزار دینار بە هەر خێزانێك دەدرێت".

وەزیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی جەختی له‌وه‌ش كردەوە، ئەوانەی لەو بڕە پارەیە سوودمەند دەبن دەبێت خێزانێكی هەژار بن و هیچ داهاتێكیان نەبێت و شایستەی ئەو هاوكارییە بن.

لە ماوەی دوو مانگی رابڕدوودا لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاوكاریی خۆراك بە 312 ھەزار خێزان درا، كە بۆ هەرخێزانێك 50 كیلۆ برنج و حه‌وت لیتر زەیت بوو، ئه‌و هاوكارییه‌ش لە ڕێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە دابەش كرا.