كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

مامۆستایەكی پێشووی زانكۆ لە گەرمیان رفێندرا و لە كەركووك تەرمەكەی دۆزرایەوە

مامۆستایەكی زانكۆ لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە هەفتەیەك بەسەر رفاندنیدا، تەرمەكەی لە گەڕەكی دۆمیزی كەركووك دۆزرایەوە.

دكتۆر فەرهاد قادر، سەرۆكی زانكۆی گەرمیان، بە (باسنیوز)ی راگەیاند:" ئەمڕۆ سێشەممە 27/10/2020، لە هەواڵی رفاندن و كوشتنی مامۆستایەكی وانەبێژی پێشتری زانكۆی گەرمیان بە ناوی سەفا موراد باقی ئاگادار كراینەوە.

عەقید یووسف ساڵح، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی دۆمیز لە كەركووك، ئەو هەواڵەی بۆ (باسنیوز) پشتڕاست كردەوە.

كامەران محەمەد، یەكێك لە كەسە نزیكەكانی ئەو مامۆستایە، بە (باسنیوز)ی راگەیاند:" ئەمڕۆ سێشەممە ئاگادار كراوینەتەوە لە دۆزینەوەی تەرمەكەی، كە نزیكەی دووهەفتەیە لە رێگەی كەلار - خانەقین رفێنراوە و ئێستا تەرمەكەی لە گەڕەكی دۆمبیزی شاری كەركووك دۆزراوەتەوە ."