كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بوومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگایەکی ئێرانی هەژاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ بە پلەی ڕیختەر شارۆچکەی "بەهاباد"ی سەر بە قەزای "بافق"ی لە پارێزگای "یەزد" لە ناوەندی ئێران هەژاندووە.

لەمبارەوە ماڵپەڕی (ئیسنا) بڵاوی کردووەتەوە بوومەلەرزەکە کاتژمێری ١ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی١٠ی٢٠٢٠ بە کاتی ئێران و لە قووڵایی هەشت کیلۆمەتریی زەوی ڕووی داوە و سەنتەرەکەی لە ٤٢ کیلۆمەتریی شارۆچکەی "بهاباد" ٧١ کیلۆمەتریی "ساغەند" و ٨٦ کیلۆمەتریی "بافق" لە پارێزگای یەزد لە ناوەندی ئێران بووە.

بە گوتەی ئیسماعیل نەجاڕ، سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی قەیرانی ئێران، چەندین تیمی فریاگوزاری ڕەوانەی ناوچەکە کراون.

هەتا ئێستا لەبارەی زیانی گیانی و مادیی ئەو بوومەلەرزەیە هیچ هەواڵ و زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.