كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

هاوسەرگیرییەكی نهێنی 79 ساڵی خایاند

 چیرۆكی بەتەمەنترین دوو هاوسەری جیهان كۆتایی هات

 

چیرۆكی بەتەمەنترین دوو هاوسەری جیهان، بە نەمانی خۆلیۆ مۆرا، كە لە تەمەنی 110 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، كۆتایی پێ هات و واڵدرامینا كۆینتیرۆسی هاوژینی لە تەمەنی 104 ساڵاندا بە تەنیا هێشتەوە.

خۆلیۆ مۆرا و واڵدرامیینا، بەتەمەنترین دوو هاوسەری جیهان بوون، بە پێی رۆژنامەی گاردیان، لە مانگی ئابی رابردوودا ناویان چووە كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان، بەڵام بە پێی مێدیای ناوخۆی ئیكوادۆر، مۆرا لە شاری كیتۆی پایتەختی ئەو وڵاتە و لە ناو ماڵەكەی خۆی گیانی لە دەست داوە، بۆیە چیرۆكی بەتەمەنترین دوو هاوسەر لە جیهاندا كۆتایی دێ.

واڵدرامینا و خۆلیۆ، لە 7ـی شوباتی 1941ـدا ژیانی هاوسەرگیرییان پێك هێنابوو، بۆیە بووبوونە دێرینترین دوو هاوسەری جیهان.

بە هۆی ئەوەی دایك و باوكی خۆلیۆ رازی نەبوون بەو هاوسەرگیرییە، بۆیە بە نهێنی ئەو كارەی كرد و 79 ساڵیان پێكەوە بەسەر برد.

ئەو دوو هاوسەرە، پیشەیان مامۆستا بووە و دوای تەمەنی یاساییان، خانەنشین بوون، 5 ڕۆڵە و 11 نەوەیان هەیە.