ئەمڕۆ دووشەممە ئاژانسی ئاسمانیی "ناسا"ی ئەمریكی، بۆ یەكەم جار لە دۆزینەوەیەكی سەرسوڕهێنەردا، هەبوونی ئاوی لەسەر ڕووی درەوشاوەی مانگ راگەیاند.
بە پێی راگەیەندراوەكەی ناسا، ئەم دۆزینەوە نوێیە كاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر هەر لێكۆڵینەوەیەكدا لە داهاتوودا لەسەر ڕووی مانگ ئەنجام بدرێت.
ناسا رایگەیاندووە كە لە ڕێگەی ڕوانگەی "ستراتۆسفێر"ەوە گەیشتوونەتە ئەم دۆزینەوەیە نوێیە، كە تایبەتە بە زانستی فەلەكی لە ڕێگەی تیشكی ژێر سوورەوە.
ئەم دۆزینەوە نوێیە بە ناوی "سۆفیا"وە لە گۆڤاری "نیتچەر ئەستڕۆنۆمی"ی زانستی بڵاو كراوەتەوە، تیایدا ئاماژە بەوە كراوە كە گەردیلەی ئاوی لە بەشی باشووری سەر ڕووی مانگ دۆزراوەتەوە.