مەسرور بارزانی: رێگە نادەین کەس زیان بە ئاسایش و ئاشتیمان بگەیەنێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مەسرور بارزانی: رێگە نادەین کەس زیان بە ئاسایش و ئاشتیمان بگەیەنێت

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە رێگە نادەن کەس زیان بە ئاسایش و ئاشتیمان بگەیەنێت.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٦ی١٠ی٢٠٢٠، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) پۆستێكی كردووە و تیایدا رایگەیاندووە: "دەستخۆشی لە هێزەکانمان دەکەم بۆ تێکشکاندنی ئەو تۆڕەی لە چەندین کەس پێکهاتبوون و نیازی ئەنجامدانی تووندوتیژییان هەبوو لە کوردستان".

هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە روو، "ئاسایش و ئاشتیمان ئەولەوییەتی هەرە لەپێشینەمانە و ڕێگە نادەین کەس زیانی پێ بگەیەنێت".

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا بڵاویکردەوە کە هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، لە چەند رۆژی رابردوودا چەند هێرشێکی تێکدەرانەیان لە هەرێمی کوردستان پووچەڵ کردەوە و چەندین کەسیشیان دەستگیرکرد کە پەیوەندییان لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەکاندا هەیە.