له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌زار و 283 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا تۆمار كران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌زار و 283 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا تۆمار كران

 

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌رێمى كوردستان زیاتر له‌ هه‌زار تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26/10/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌زار و 283 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، 23 كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٤٣)
١. پشکنین: (٧١٤٨ پشکنینی نوێ)
(٢١٤٢ هەولێر)
(١١٤٤ سلێمانی)
(٣٢٩٢ دهۆك)
(٨٠ هەڵەبجە)
(١٠٥ ڕاپەڕین)
(٣٨٥ گەرمیان)
٢. تووشبوو: (١٢٨٣ تووشبووی نوێ)
(٤٨٦ هەولێر)
(٢٣٢ سلێمانی)
(٤٥٢ دهۆك)
(٣٦ هەڵەبجە)
(١٢ ڕاپەڕین)
(٦٥ گەرمیان)
٣. چاکبوون: (٣٣٣ چاکبوون)
(١٤٦ هەولێر)
(٣٣ سلێمانی)
(٩٢ دهۆك)
(٢٥ هەڵەبجە)
(٢ ڕاپەڕین)
(٣٥ گەرمیان)
٤. مردن: (٢٣ مردن)
(٦ هەولێر)
(١١ سلێمانی)
(٢ دهۆك)
(٢ هەڵەبجە)
(٢ ڕاپەڕین)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی (٢١٨٧١) (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین (٦١٤١٥١) (٢١٩٨٩٧ هەولێر، ١٤٢٢٥١ سلێمانی، ٢٤٦٦٣٧ دهۆك، ٥٣٦٦ هەڵەبجە)
تووشبوون (٧٠١٥٥) (٢٥٣٦٠ هەولێر، ٢١٤١٧ سلێمانی، ٢١٠٠٤ دهۆك، ٢٣٧٤ هەڵەبجە)
چاکبوون (٤٠٤٣٤) (١٧٣٥٧ هەولێر، ١١٥٨١ سلێمانی، ٩٣٠٥ دهۆك، ١٢٩١ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر (٢٧٣٨٤) (٧٣٢٢ هەولێر، ٨٦٨٦ سلێمانی، ١١٢٧٧ دهۆك، ٩٩ هەڵەبجە)
مردن (٢٣٧٧) (٦٨١ هەولێر، ١١٥٠ سلێمانی، ٤٢٢ دهۆك ، ٨٤ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٦ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٠