کچۆڵە نمایشکارێک لە ژێر کاریگەریی دەستدرێژیکردنە سەری خۆی کوشت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کچۆڵە نمایشکارێک لە ژێر کاریگەریی دەستدرێژیکردنە سەری خۆی کوشت

خانمە نماییشكارێكی لاو، لە یەكێك لە هۆتێلە بەناووبانگەكانی بەریتانیا خۆی كوشت، ئەوەش بە هۆی خراپبوونی ڕەوشی دەروونییەوە بوو.
ئەمڕۆ یەكشەممە 26/10/2020، رۆژنامەی میڕەڕی بەریتانی بڵاوی كردەوە، كە كیتلین ئۆرایلی، نماییشكاری لاوی تەمەن 20 ساڵان، لە هۆتێل (Premier Inn) لە بەریتانیا خۆی كوشت، ئەوەش بە هۆی خراپتربوونی ڕەوشی دەروونییەوە بووە، كە لەو كاتەوەی لە تەمەنی 13 ساڵانیدا دەستدرێژیی كرابووە سەر، تووشی ئەو بارە سەختە بووبوو.
رۆژنامەكە، ئاشكرای كردووە، دوای بەسەربردنی شەو لەگەڵ هاوڕێكانیدا، كیتلین خۆی كوشتووە.
كای سپیدمان، دایكی كیتلین، ئەوەی گوتووە كە ژیانی هەر كەسێك دەگۆڕێ، كاتێك ئاشكرا دەبێ پیاوێكی گەورەتر دەستدرێژیی كردووەتە سەری، لە كاتێكدا ئەو لە تەمەنی هەرزەكاریدا بووە.