(باسنیوز) بە بەڵگەوە دەیسەلمێنێت كە پەكەكە سەرانە لە خەڵكی هەرێمی كوردستان وەردەگرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

(باسنیوز) بە بەڵگەوە دەیسەلمێنێت كە پەكەكە سەرانە لە خەڵكی هەرێمی كوردستان وەردەگرێت

 

پارتی کرێکارانی کوردستان (پەكەكە)، لە نێو هەرێمی كوردستاندا سەرانە لە خەڵكی وەردەگرێت و لەمبارەیەشەوە (باسنیوز) بەڵگەیەك بڵاو دەكاتەوە.

سەرچاوەیەك لە سنووری شارۆچكەی پێنجوێن كە لە لایەن پەكەكەوە سەرانەی لێوەرگیراوە، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، ماوەیەکە باج و سەرانەی پەکەکە بە جۆرێک زیاد کراوە، چەندین کۆڵبەر و خەڵکی ئەو سنوورە دەستبەرداری کارەکانیان بوون.

سەرچاوەکە بۆ (باسنیوز) ئاشکرای کرد، پەکەکە ژمارەی چەکدارەکانی لە سنوورەكەیان زۆر زیاد کردوە، باجێکی قورسی خستوووەتە سەر کۆڵبەران و خەڵکی ئەو سنوورە کە کاڵا و کەلوپەل بۆ ئێران دەبەن و بە فەرمیش پسوولەیەك لە بەرامبەر وەرگرتنی باجەكە بە كەسی كاسبكار دەدەن.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، باجی جلوبەرگ بۆ هەر بارێک کراوەتە (٢٥) هەزار دینار و بۆ بارێکی خواردنەوە (کحولیەکان) شەست هەزار دینار وەردەگیرێت، هاوکات بۆ بارهەڵگری قاچاخ بڕی دوو ملیۆن و نیو بۆ سێ ملیۆن دینار وەردەگیرێت کە پێشتر بڕی (١٢٥) هەزار دیناریان وەرگرتووە.

ئەو سەرچاوەیە كە خۆی پێشتر باجی لێوەرگیراوە، ئاشكرای كرد كە کەسی وا هەیە مانگانە زیاتر لە  (٢٠) ملیۆن دینار بە پەکەکە دەدات و لە شەو و رۆژێکدا باج و سەرانەی ئەو کارە بۆ پەکەکە دەگاتە زیاتر لە نیو ملیۆن دۆلار.

سەرچاوەکە سەبارەت بە سزای ئەو کەسانەی کە باج و سەرانە نادەن، دەڵێت: ”ئەگەر كەسێك باج نەدات، جاری دووەم چەكدارانی پەكەكە بچنەوە سەری و دەستگیر بکرێت و بسەلمێت كە خۆی لە باجدان دزیوەتەوە، ئەوە بە دارێکەوە دەبەسترێت تاوەکوو تەلەفۆن بۆ کەسوکارەکەیان دەکات و پارە و سەرانەکە دەگاتە پەکەکە.

ئەو سەرچاوەیە جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە بە ئاشکرا چەکدارەکانی پەکەکە هاتوچۆی ئێران دەکەن و سەنگەرەکانیان پشتی بە ئێرانەوەیە و روویان لە هەرێمی کوردستانە.

وێنەی ئەو پسوولەیەی كە ماوەیەك لەمەوبەر پەكەكە بەرامبەر وەرگرتنی سەرانە بە چەند كەسێكی داوە.