بانکی رەشید پێشینەیەکی 40 ملیۆن دیناری دیکە دەدات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بانکی رەشید پێشینەیەکی 40 ملیۆن دیناری دیکە دەدات

بانکی رەشید پێشینەیەکی 40 ملیۆن دیناریی دیکە بە فەرمانبەر و هاووڵاتییان دەدات.

ئەمڕۆ دووشەممە 26-10-2020، نووسینگەی راگەیاندنی بانکی رەشید، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، پێشینەکە دەدرێتە هاووڵاتیی و فەرمانبەران و لە هەموو لقەکانی بانکەکە، دەدرێت.

ئەو پێشینەیە، هەروەک نووسینگەی راگەیاندنی بانکی رەشید رایگەیاندووە، بۆ فەرمانبەران 40 ملیۆن دینارە و بۆ هاووڵاتییانیش 30 ملیۆن دینارە.

نووسینگەی راگەیاندنی بانکی رەشید جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە ئەو فەرمانبەرانەی مووجەکانیان دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان لە بانکی رەشید، پێویست ناکات هیچ کەفیلێکیان هەبێ، بەلام هاووڵاتییان و ئەو فەرمانبەرانەی هەژاریان کە بانکەکە نییە پێویستە کەفیلێک پەیدا بکەن.

بانکی رەشید لە رۆژی 24-10-2020 رایگەیاندبوو، کە پێشینەیەکی 20 ملیۆن دیناری دەداتە کچ و کوڕان، بۆ ئەوەیان پرۆژەیەکی ئابووریی تایبەت بەخۆیان دابمەزرێنن.

پێشتریش لە رۆژی 21-10-2020، بانکی رەشید لە راگەیەندراوێکدا، رایگەیاندبوو، بڕی 10 ملیۆن دینار وەک پێشینە (سولفە) بەو کەسانە دەدات، کە دەیانەوێ هاوسەری دووەم بۆ خۆیان دیاری بکەن.

بانکی رەشید، بانکێکی حکوومیی بازرگانیی عێراقییە و لە ساڵی 1988 دامەزراوە. لقی لە کەرکووک و هەموو شارەکانی عێراقی فیدراڵ (جگە لە هەرێمی کوردستان)، هەیە.