بەڕێوبەری خانەنشینی پێشمەرگە لە سلێمانی: پەكەكە بیانوو نەدا بەدەستەوە، هیچ وڵاتێك گوندەكان بۆردومان ناكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەڕێوبەری خانەنشینی پێشمەرگە لە سلێمانی: پەكەكە بیانوو نەدا بەدەستەوە، هیچ وڵاتێك گوندەكان بۆردومان ناكات

”پێویستە پەكەكە لەم بەشەی كوردستان وەك میوان رەفتا بكات و پەکەکە ئاژاوە نەنێتەوە“

بەڕێوەبەری خانەنشینی پێشمەرگە لە سلێمانی ڕەخنەی توند لە پەكەكە دەگرێت و رای دەگەیەنێت كە ئەگەر ئەو حزبە چالاكیی سەربازیی زەق نەكات، هیچ لایەنێك گوندەكانی كوردستان بۆردومان ناكات، بۆیە داوا لە پەكەكە دەكات ئاژاوە نەنێنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 26ی ئۆكتۆبەری 2020، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان هەوڵێكی پەكەكەی بۆ تێكدانی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و هێرشكردنە سەر كونسوڵخانە و كۆمپانیا بیانییەكان لەنێو هەرێمی كوردستان ئاشكرا كرد.

لەمبارەیەوە شێخ عەزیز عەلی، بەڕێوبەری خانەنشینی پێشمەرگە لە سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی یاسایی بازگەی گومرگی ھەیە، بەڵام ھەندێک لایەنی دیکە کە بازگەی نایاسایی دادەنێن، کارێکی ھەڵە دەکەن، ”پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە پارچەكانی کوردستان، سەبازگەی نھێنی ھەیە“.

ڕوونیشی كردەوە: ”ھەرێمی کوردستان ھەمیشە ڕێزی لە خەبات و تێکۆشانی پەکەکە گرتووە، بەڵام ئەوان کە میوانن لەم بەشەی کوردستان، پێویستە وەك میوان رەفتار بكەن، پێویستە ڕێز لە ھاووڵاتیان بگرن و نەبنە ھۆکاری ئاژاوەنانەوە و بێزارکردنی خەڵکی کوردستان، بێگومان حزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ساڵانێکی زۆرە لەم بەشەی کوردستان دەژین و ڕێز لە خەڵکی کوردستان دەگرن، بۆیە باشترە پەکەکە، کارێک نەکەن ھاووڵاتیانی کوردستان نیگەران بکەن“.

بە گوتەی شێخ عەزیز عەلی، ئەگەر پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) چالاکییەکانی خۆی بە شێوەیەکی زەق لەم بەشەی کوردستان چڕ نەکاتەوە و بیانوو نەداتە دەست ھەندێک لایەنەوە، ”ئەو کاتە ھیچ وڵات و لایەنێک ناتوانێت گوندەکانی ھەرێمی کوردستان بۆردومان بکات“.