دانە غاز چالاکیی وەبەرھێنان لە ھەرێمی كوردستان فراوانتر دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دانە غاز چالاکیی وەبەرھێنان لە ھەرێمی كوردستان فراوانتر دەكات

سەرۆکی جێبەجێکاری كۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی ئاشكرای كرد، لەسەر ئاستی جیھان تیشك دەخاتە سەر وەبەرھێنان لە كەرتی نەوت و غازی ھەرێمی كوردستانیش كارەكانیان فراوانتر دەكەن.

لە راگەیەندراوێکدا دوێنێ یەکشەممە 25-10-2020) کۆمپانیای دانە غاز ئاشکرای کرد، بەشێکی کێڵگە نەوتییەکانیان کە لە میسر کاری تێدا دەکەن، بە بڕی 236 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی فرۆشتووە، بۆ ئەوەی پرۆژەکانیان لە شوێنی دیکە پەرە پێ بدەن.

پاتریک ئەڵمان وۆرد، سەرۆکی جێبەجێکای کۆمپانیای دانە غاز لەمبارەوە لە راگەیەندراوەکەدا گوتوویەتی: "هەمیشە ئامانجمان ئەوەیە زۆرترین قازانج بە هاوبەشەکانمان بگەیەنین. رێککەوتنی فرۆشتنی ئەو بەرژەوەندییانەشمان لە میسر بەشێکە لەو ستراتیژییەتە. تەواوکردنی پرۆسەی فرۆشتنەکە یارمەتیمان دەدات لە بەهێزکردنی دۆخی داراییمان بۆ ئەوەی جەخت لە پێشخستنی کارەکانمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق بکەینەوە".

سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای دانە غاز هەروەها دەڵێت: "هەرێمی کوردستان یەدەگێکی گەورەی نەوتی هەیە، کە دەتوانێت پشکی ئێمە بگەیەنێتە زیاتر لە ملیارێک بەرمیل نەوت. ئەو نەوتە خاوە هەروەها بڕێکی بێشومار ماددەی هایدرۆکاربۆنی تێدایە کە لە داهاتوودا دەدۆزرێتەوە و پەرەی پێ دەدرێت".

کۆمپانیای دانە غاز، یەکەم و گەورەترین کۆمپانیای تایبەتە لە کەرتی غازی سرووشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆمپانیاکە لە ساڵی 2005 دامەزراوە و لە ئیمارات، میسر و هەرێمی کوردستان کار دەکات.