"کورد بە یەک دەنگ بەشداری لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دەکات"
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

"کورد بە یەک دەنگ بەشداری لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دەکات"

گوتەبێژى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند لەسەر بازنەکانى هەڵبژاردن فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی گەیشتوونەتە رێککەوتن و لەگەڵ زۆرینەى فراکسیۆن و لایەنەکانى دیکەش "بۆچوونمان زۆر لەیەکترەوە نزیکە".

د. ئارام ناجى بالەتەیى، گوتەبیژى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانى عێراق بە (باسنیوز)ى رایگەیاند: "دواى ئەوەى فراکسیۆنەکانى نێو پەرلەمان نەیانتوانى لەسەر بازنەکانى هەڵبژاردنى پارێزگاکانى کەرکووک و مووسڵ بگەنە رێککەوتن، پەرلەمان 48 کاتژمێر موڵەتى بە لایەنەکاندا و لەو ماوەیەدا گفتوگۆى چڕ لە نێوان زۆرینەى لایەنەکان ئەنجامدرا بۆ ئەوەى لەسەر شێوازێک گونجاو کە هەموو لایەنەکان لەسەرى کۆک بن بگەنە رێککەوتن".

راشیگەیاند: "هەردوو فراکسیۆنى پارتى و یەکێتى گەیشتووینەتە رێککەوتن لەسەر بازنەکانى هەڵبژاردن لە ناوچە جێناکۆکەکان، لەگەڵ لایەنەکانى تورکمان و شیعە و سوننەش لێکتێگەیشتنى باش هەیە و جیاوازییەکى ئەوتۆ لەنێوانماندا نییە لەو پارێزگایانە، زۆرینەى بۆچوونەکان لەگەڵ ئەوەن بازنەکانى پارێزگاى کەرکووک بەپێى پێکهاتەکانى شارەکە بن، مەبەستیش لەوە بەفیڕۆنەچوونى دەنگى کوردە لەو ناوچانە".

ئاماژەى بە ئەوەش کرد "کورد بە یەک دەنگ بەشدارى لە دانیشتنى ئەمڕۆی پەرلەمانى عێراقدا دەکات، تەنیا گروپە 15 کەسیەکە نەبن، ئەوان هەر لەسەرەتاوە هۆڵى پەرلەمانیان جێهێشت دەنگیان یە یاساکە نەدا".