کۆیە.. ڕووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کۆیە.. ڕووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە

ئەمشەو یەکشەممە لە ئەنجامی وەرگەڕانی تراکتۆرێک لە سنووری ناحیەی تەقتەق-ی سەر بە قەزای کۆیە کەسێکی گیانی لەدەست دا و کەسێکی دیکەش زامدار بوو.

عەقیدی مافپەروەر زاهیر محەمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی کۆیە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "کاتژمێر (8:00)ی ئەمشەو یەکشەممە ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕانی تراکتۆرێک لە گوندی نەجاخ لە ناحیەی تەقتەق-ی سەر بە قەزای کۆیە ڕوویدا و لە ئەنجامدا کەسێک بە ناوی (م، ف، ع) لە دایکبووی ساڵی 2003، بە نەتەوە عەرەب گیانی لەدەست دا و کەسێکی دیکەش زامدار بوو".

ڕاشیگەیاند: "ئێستا لە لایەن پۆلسی کۆیەوە ڕێککاری پێویست سەبارەت بە ڕووداوەکە گیراوەتەبەر و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە".