فەرماندەیەکى پێشمەرگە: ناسەقامگیریى سیاسی و ئەمنیى عێراق جموجۆڵى چەکدارانى داعشی زیاد کردووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فەرماندەیەکى پێشمەرگە: ناسەقامگیریى سیاسی و ئەمنیى عێراق جموجۆڵى چەکدارانى داعشی زیاد کردووە

بەرپرسى میحوەرى رۆژئاواى کەرکووکى هێزەکانى پێشمەرگە رایگەیاند بە هۆى ناسەقامگیریى سیاسى و ئەمنى و ناتەبایى نێوماڵى هێز و لایەنە عێراقییەکان، جموجۆڵى چەکدارانى رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە زیادبوونە.

نورى حەمە عەلى، بەرپرسى میحوەرى رۆژئاواى کەرکووکى هێزەکانى پێشمەرگە بە (باسنیوز)ى رایگەیاند: "رۆژ لە دواى رۆژ جموجۆڵى چەکدارانى رێکخراوى تیرۆریستیى داعش لە ناوچە کوردستانییەکان لە زیادبووندایە، ئەمەش بە هۆى ئەو ناسەقامگیرییە سیاسى و ئەمنییەى عێراقى پێدا تێدەپەڕێت، سەرەڕاى ناکۆکى نێوماڵى هێزە عێراقییەکان و بوونى چەندین هێز و نەبوونى هێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە".

راشیگەیاند: "رێکخراوی تیرۆریستیی داعش شانەی نووستووی زۆری هەیە، هەرچەندە داعش سەنگەرى شەڕکردنى نییە لەگەڵ هێزە عێراقییەکان، بەڵام بەردەوام لە رێگەى گروپ و تاقمى بچوک و مەفرەزەى پارتیزانییەوە کردەوەى تیرۆریستى ئەنجام دەدەن".

ئاماژەى بە ئەوەش دا"گەڕانەوەى هێزەکانى پێشمەرگە بۆ ناوچەکە هاوکێشەکە دەگۆڕێت و داعش توانای هێز و توانای هێزی پێشمەرگەی نییە، بۆیە پێویستە حکوومەتى عێراق هەرچى زووە لەگەڵ حکوومەتى هەرێمی کوردستان و بەتایبەت وەزارەتى ناوخۆی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە بگەنە رێککەوتن بۆ پاراستنى ئەو ناوچانە بە هاوبەشى".