كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئەگەر شەوانە خەوت نایە ئەم میوەیە بخۆ

 

ئەگەر شەوانە خەوت نایە و دەتەوێ خەوێکی ئارام و ئاسوودەت هەبێ، پێویستە 2 سەعات پێش خەوتن سوود لە خواردنی چەند دانە لالەنگی وەربگری.


شارەزا و پزیشکان بۆ گۆڤاری تەندروستیی (سێو) روونی دەکەنەوە، خواردنی لالەنگی جگە لەوەی شەوانە خەوێکی ئارامت پێ دەبەخشێت، کاریگەریشی هەیە لەسەر تواندنەوەی چەورییە زیادەکانی جەستەت، لالەنگی بۆ پێستیش باش و بەسوودە. هەروەها ئەگەر بەهۆی خۆراکی قورسەوە زگت ڕەق بووە و بای کردووە، دەتوانی وەکوو چارەسەر سوود لە خواردنی چەند لالەنگی وەربگری.