لە سلێمانی چەند پرۆژەیەکی کارەبا بەبڕی زیاتر لە 181 ملیۆن دینار جێ بەجێ دەكرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە سلێمانی چەند پرۆژەیەکی کارەبا بەبڕی زیاتر لە 181 ملیۆن دینار جێ بەجێ دەكرێت

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد کە لە سلێمانی چەند پرۆژەیەکی کارەبا بەبڕی زیاتر لە 181 ملیۆن دینار جێ بەجێ دەكرێت.

بەپێی راگەیاندراوێکی کارەبای سلێمانی کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا ئاماژە بەوەکراوە، کە لەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەرێوەبەرایەی گشتی كارەبای سلێمانی و بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەك ئەنجامدراوە، لەسلێمانی چەند پرۆژەیەكی کارەبا بەبڕی 181 ملیۆن و 469 هەزار و 928 دینار جێبجێ دەکرێت.

ئەوەش خراوەتە روو، کە پرۆژەکان بریتین لە دانانی محاویلەی 250 كەی ڤی بۆ كەنەكەوەی دەواجن نزیك ئاشە كۆنەكە/ وێستگەی نیشتمان فیدەری 281، دانانی محاویلەی مساعد 400 كەی ڤی ئەی بۆ محاویلەی/1 فیدەری 214/ وێستگەی صناعی، دابینكردنی هێڵی كارەبا بۆ چەند ماڵێك لەبەردەم شاری سپی/وێستگەی باشوور، دانانی 3 محاویلەی 400 كەی ڤی ئەی بۆ گەرەكی خاك لەفیدەری 110 راپەڕین/وێستگەی راپەڕین و دانانی 2 محاویلەی 400 كەی ڤی ئەی بۆ باوەگێڵدی لەسەر فیدەری 332 لەراپەڕین وێستگەی هەڵگورد فیدەری 332.

هەروەها روونیشکراوەتەوە، کە پرۆژكه‌ لەلایەن كۆمپانیای (مادۆ) جێبەجێ دەكرێت و بڕیاره‌ لەماوەی 50)رۆژدا تەواو بکرێت.