هەڵەبجە.. پاش چوار ڕۆژ لە بێسەروشوێنبوونی کەسێک تەرمەکەی دۆزرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەڵەبجە.. پاش چوار ڕۆژ لە بێسەروشوێنبوونی کەسێک تەرمەکەی دۆزرایەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە تەرمی هاووڵاتییەکی دانیشتووی سنووری پارێزگای هەڵەبجە پاش چوار ڕۆژ لە بێسەروشوێنبوونی دۆزرایەوە.

سمكۆ سالار، بەرێوەبەری ناحیەی بەمۆ-ی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 25/10/2020، پاش چوار رۆژ لە بێسەروشوێنبوونی، تەرمی هاووڵاتییەک بە ناوی (گۆران عەلی) تەمەن 29ساڵ، لە شاخی بەمۆ دۆزرایەوە".

گوتیشی: " ئەو هاووڵاتییە دانیشتووی گوندی پشتە-ی سەر بە ناحیەی بەمۆ بوو و کاسبکار بووە".