كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە ئەمریكا ماسكێك دروستكراوە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناو دەبات

 

لە وڵاتی ئەمریكا ماسكێكی تازە دروست كراوە كە دەتوانێت ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەوادا لەناو ببات.

پەیمانگای (ماساتشوستس) بۆ تەكنۆلۆژیا لە وڵاتی ئەمریكا ماسكێكی تازەیان دروست كردووە كە بە پیل كاردەكات و فلتەرێكی لە ناودایە، دەتوانێت بە خێراترین ڕێگە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناو ببات.

ڕۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ئەم ماسكەیە لە ڕێگەی بەرهەمهێنانی پلەیەكی گەرمی بەرزەوە دەتوانێت ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناو ببات.

هەروەها ڕۆژنامەكە ئەوەشی خستووەتە روو، كە ئەم جۆرە ماسكە زیاتر پەرستاران و پزیشكەكان لە نەخۆشخانەكان دەتوانرێت سوودی لێ وەربگرن، چونكە لەو نەخۆشخانەكاندا ڕێژەیەكی زیاتر ئەو جۆرە ڤایرۆسانەی لێیە.