سێشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سێشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە

بەپێی نووسراوێکی فەرمیی پەرلەمانی کوردستان کە واژۆی ڕێواز فایق سەرۆکی پەرلەمانی لەسەرە، داوا لە هەموو ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان کراوە، ڕۆژی سێشەممە 2020/10/27، بۆ کۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمان ئامادە بن.

لە بانگهێشتنامەکەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووە: "بۆ ئاماده‌بوون له ‌دانیشتنی ژماره‌ (9)ی ئاسایی خولی پاییزه‌ی ساڵی دووه‌م له ‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، ‌كاتژمێر 2ى پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/10/27، لە پەرلەمان ئامادە بن".

 ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:

بانگهێشت بۆ/ گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

پشت به‌ستن به‌حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (9)ی ئاسایی خولی پایزه‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌كاتژمێر (2)ی پاشنیوه‌رۆی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2020/10/27، تكایه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن.

له‌گه‌ڵ رێزدا..

د.رێواز فایق حسێن

سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق