كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

‎ پەرلەمانی كوردستان لەسەر پڕۆژەیاسایەکی گرنگی حکوومەت کۆدەبێتەوە

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان رای دەگەیەنێت، راپۆرتی کۆتاییان لەسەر دوو پڕۆژە و پێشنیازی یاسا ئامادە کردووە و رادەستی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکرێت.

ئەمڕۆ یەكشەممە 25/10/2020، سارا دڵشاد، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان بە (باسنیوز)ـی راگەیاند "ئێستا دوو پڕۆژە و پێشنیازی یاسا، راپۆرتی کۆتاییان لەسەر ئامادەکراوە بۆ ئەوەی خوێندنەوەی دووەمیان بۆ بکرێت."

لە بارەی ئەو پڕۆژیەی حکوومەتەوە، ئاماژەی بەوە كرد، كە پڕۆژەیاسای فرۆشتن و بەکرێدانی موڵکەکانی حکوومەت راپۆرتی کۆتایی لەسەر ئامادە کراوە، کە پرۆژەیاسایەکی گرنگە و لە دانیشتنی داهاتوو خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت، كە چاوەڕێ دەكرێ بەم زووانە كاتەكەی دیاری بكرێ.

لە بارەی پێشنیازی یاسای پاراستنی بەرھەمەکانی نەوتیش، ئاماژەی بەوە كرد، كە راپۆرتی کۆتایی لەسەر ئامادە کراوە و ئەویش خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت.