كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

نەتەنیاهۆ: نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕین

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، بەهۆی رێککەوتنەکانی وڵاتەکەیەوە، نەخشەی سیاسیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕدرێت.

بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاندووە، بەهۆی رێککەوتنەکانی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی، رێگای ئاسمانیی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی ئاسیا و ئەمریکای لاتین بەهۆی رێککەوتنەکانەوە، چەند کاتژمێرەوە کورت بووەتەوە.

بنیامین نەتەنیاهۆ هەروەها رایگەیاندووە، ئیسرائیل پێش رێککەوتنەکان، بە تەواوی لە جیهان دابڕابوو، ئێستا ئیسرائیل پەیوەندیی لەگەڵ هەموو جیهان هەیە.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بەهۆی رێککەوتنەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ وڵاتانی ئیمارات، بەحرێن و سوودان، نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕێت.

ئێوارەی رۆژی هەینی 23-10-2020، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و عەبدوڵڵا حەمەدۆک، سەرۆک وەزیرانی سوودان، کردووە.

لەو پەیوەندییەدا، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و سوودان رێککەوتن لەسەر دەست پێکردنەوەی پەیوەندییەکانی تەل ئەڤیڤ و خەرتووم.

تا ئێستا وڵاتانی میسر، ئوردن، ئیمارات، بەحرێن و سوودان، پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە.

پێشتر لە رۆژی سێشەممە 15-9-2020، لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا و بە چاودێریی دۆناڵد ترەمپ، عەبدوڵڵا بن زاید، وەزیری دەرەوەی ئیمارات و بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئسرائیل، (رێککەوتنی ئاشتی) واژۆ کرد.

هەر لە هەمان رێوڕەسمدا، بنیامین نەتەنیاهۆ و عەبدوللەتیف زەیانی، وەزیری دەرەوەی بەحرێن، “رێککەوتنی راگەیاندنی ئاشتی”یان لەنێوان وڵاتەکانیاندا، واژۆ کرد.