كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سێ گەورەڕاوێژكاری جێگری سەرۆكی ئەمریكا تووشی كۆرۆنا بوون

 

سەرچاوە مێدیاییەكان، بڵاویان كردەوە كە سێ گەورەڕاوێژكاری مایك پێنس تووشی پەتای كۆرۆنا بوون.

ئەمڕۆ یەكشەممە 25/10/2020، رۆژنامەی نیویۆرك تایمز بڵاوی كردەوە، كە بە لای كەمەوە سێ گەورەڕاوێژكاری مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمریكا تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، لە ناویاندا مارك شۆرت، بەرپرسی نووسینگەی مایك پێنسیش تووش بووە.

مێدیاكە بڵاوی كردەوە، كە پشكنین بۆ مایك پێنس و هاوژینەكەی كراوە، بەڵام ئەنجامەكە نێگەتیڤ بووە.