سەرۆکایەتیی فەڕەنسا: لێدوانەکەی ئەمڕۆی ئەردۆغان قبوڵکراو نییە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆکایەتیی فەڕەنسا: لێدوانەکەی ئەمڕۆی ئەردۆغان قبوڵکراو نییە

سەرۆکایەتیی فەڕەنسا وەڵامی لێدوانێکی ئەمڕۆی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا دەداتەوە و رایدەگەیەنێ کە گوتەکانی ئەردۆغان"قبوڵکراو نییە".

ئەمڕۆ شەممە سەرۆککۆماری تورکیا وەک کاردانەوەیەک لەبەرامبەر نمایشکردنی کاریکاتێرێکی پێغەمبەری ئیسلام لە وڵاتی فەڕەنسا، رایگەیاندبوو کە ئەمانوئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا "پێویستە پشکنینی پزیشکی بکات بۆ ئەوەی بزانرێت کێشەی مێشکی هەیە یان نا؟" سەرۆکایەتی فەڕەنسا وەڵامی ئەو لێدوانەی ئەردۆغان دەداتەوە.

سەرۆکایەتی فەڕەنسا رایدەگەیەنێت کە" ئەو لێدوانەی ئەردۆغان قبوڵکراو نییە و پێویستە ئاراستەی سیاسەتی بگۆڕێت ئەو ئاراستەیەی ئێستا مەترسیدارە".

سەرۆکایەتی فەڕەنسا ئاماژەی بە ئەوەش داوە کە باڵیۆزی فەڕەنسا لە ئەنکەرای پایتەختی تورکیا بانگێشت دەکەنەوە بۆ ڕاوێژپێکردنی لەمبارەیەوە.