كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

كۆرۆنا بۆچی هێرش دەکاتە سەر کۆئەندامی هەناسە؟

 

بە باوەڕی پزیشکان و زانایانی زانکۆی ئۆکسفۆرد، زۆربەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا کۆئەندامی هەناسەیان تووشی کێشەی جدی دەبێت، هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، کە ڤایرۆسی COVID-9 ڤایرۆسێکە سروشتی ساردە و  شوێنی ساردی پێخۆشە. پلەی گەرمیی کۆئەندامی هەناسەی مرۆڤ 33 پلەیە، بۆیە باشترین و گونجاوترین شوێنە دەستنیشانی دەکات، کە هێرشی بکاتە سەر.

پزیشکان لە درێژەی لێکۆڵینەوەکاندا روونیان کردووەتەوە، پێویستە لەم کاتەدا، کە فایرۆسی كۆرۆنا تەشەنەی سەندووە، هەمیشە زۆر ئاو بخۆنەوە و زیاتر سوود لە شلەمەنی و خۆراکی گەرم وەربگرن.