هاتوچۆی سۆران ئاگادارییەکی بۆ شۆفێرانی ئۆتومبێلی بارهەڵگر بڵاو کردەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هاتوچۆی سۆران ئاگادارییەکی بۆ شۆفێرانی ئۆتومبێلی بارهەڵگر بڵاو کردەوە

 

بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران ئاگادارییەکی لەبارەی داخستنی رێگای سەرەکی خەلیفان ـ سپیلک بۆ شۆفێرانی ئۆتومبێلی بارهەڵگر بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی هاتوچۆی سۆران کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: "ئاگاداری شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دەکەینەوە کەوا لە بەیانی رێکەوتی ٢٥ی١٠ی٢٠٢٠، لە کاتژمێر ٧ی بەیانی بۆ ماوەی دوو رۆژ تاکو رێکەوتی ٢٧ی١٠ی٢٠٢٠، رێگای سەرەکی خەلیفان - سپیلک بە رووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر دادەخرێت".

ئەوەش خراوەتە روو، "بۆ ئەو ئۆتومبێلە بارهەڵگرانەی کە لە سۆران - گەلی عەلی بەگ بەرەو سپیلک دەچن رێگای خەلیفان - دۆلی ئاڵانە - بالیسان وەک رێگای لادانی کاتی (بەدیل) دیاری کراوە، بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرانەشی کە لە سپیلک بەرەو خەلیفان - سۆران دێن ڕێگای سپیلک - سرێشمە - زارگەلی خەلیفان وەک ڕێگای لادانی کاتی (بەدیل) دیاری کراوە بۆیان".