كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ڕانیە.. ژنێک لە حەوزێکی ئاودا خنکا

لە ناحیەی سەرکەپکانی سەر بە قەزای ڕانیە ژنێک لە کاتی کارکرندا کەوتە ناو حەوزێکی ئاوەوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا.

شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە تەرمی ئافرەتێک بە ناوی (ع،م) تەمەن (٤٥ ساڵ)دانیشتووی گوندی دارەبەنی سەر بە ناحیەی سەرکەپکان گەیەندرایە پزیشکیی دادیی ڕانیە".

گوتیشی: "بە گوتەی کەسوکارەکەی ئافرەتەکە لە کاتی کارکرندا کەوتووەتە ناو حەوزێکی ئاوەوە و بەوھۆیەوە خنکاوە".

راشیگەیاند کە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر تەرمی ژنەکە ڕەوانەی پزیشکیی دادیی سلێمانی کراوە و ڕێککاری یاسایی گیراوەتەبەر.