لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

 

لێژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد و هەرکەسێکیش پابەندی بەستنی ماسک نەبێت سزا دەدرێت.

بەپێی راگەیاندراوێکی لێژنەکە هاتوچۆی هاووڵاتییان و کەسانی بیانی لەنێوان دەروازەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا و ئێران ئاسایی دەکرێتەوە، بەمەرجێک سەنتەری پشکنین هەبێت بۆ ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا.

ئەوەش خراوەتە روو، کە قەدەغەکرانی داوەت و شایی و چوونە سەرقەبران و پرسە بەردەوام دەبێت و بنکەی پۆلیس و موختاری گەڕەک بەرپرسیارن و هەر کەسێک پابەند نەبێت بەبڕی دوو ملیۆن دینار پێبژاردنی پێ دەکرێت.

جەختیشکراوەتەوە، کە هەر کەسێک پابەندی بەستنی ماسک نەبێت، بە بڕی بیست هەزار دینار سزا دەدرێت هەروەها دەبێت شۆفێری ئۆتۆمبێلەکان بە هەموو جۆرەکانییەوە لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیاندا پێویستە شۆفێر و سەرنشین پابەندبن بە بەستنی ماسک بەپێچەوانە بەبڕی پەنجا هەزار دینار بۆ هەر حاڵەتێک شۆفێر وەک پێبژاردن دەدات.