ریزبەندی باشترین زانكۆكانی جیهان دیاری كرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ریزبەندی باشترین زانكۆكانی جیهان دیاری كرا

 

بە پێی ڕیزبەندێكی تازە كە لەسەر باشترین زانكۆكانی جیهان كراوە زانكۆی ئۆكسفۆردی بەڕیتانی بە باشترین زانكۆی جیهان دیاریكرا.

لەلایەن دامەزراوەی (تایمز) بۆ هەڵسەنگاندنی خوێندنی باڵا وەكو نەریتێكی ساڵانەی تازەترین ڕیزبەندی لەسەر زانكۆكانی جیهان بڵاوکردەوە.

لە ڕیزبەندییەكە زانكۆی ئۆكسفۆردی بەڕیتانی پلەی یەكەمینی وەرگرتووە ئەمەش دەبێتە چوارەمین ساڵ كە ئەم زانكۆیە لەسەر یەك پلەی یەكەمین وەردەگرێت.

دامەزراوەكە ژمارەیەك پێوەری بۆ هەڵسەنگاندنی زانكۆكان دیاریکردووە لەوانە (كوالیتی زانكۆكان، ئاستی توێژینەوەكان، ڕاستی و دروستی سەرچاوەكان، پەیوەندییەكان لەگەڵ پیشەسازیدا، پەیوەندییەكانیان لەگەڵ زانكۆكانی دەرەوە).

ئەمەی خوارەوە ڕیزبەندی باشترین 10 زانكۆی جیهانە:

1- ئوكسفورد
2- پەیمانگای كالیفورنیا بۆ تەكنۆلۆژیا
3- كامبریدج
4- ستانفۆرد
5- پەیمانگای ماساتشوستس بۆ تەكنۆلۆژیا
6- برینستون
7- هارفارد
8- زانكۆی ییل
9- زانكۆی شیكاگۆ
10- ئمپیریال كولیدج لندن