بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای نێوان سەید سادق - هەڵەبجە دوو کەس گیانیان لە دەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای نێوان سەید سادق - هەڵەبجە دوو کەس گیانیان لە دەست دا

 

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای نێوان سەید سادق - هەڵەبجە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و هاتوچۆی هەڵەبجەش زانیاری لەبارەی رووداوەکەوە دەخاتە روو.

هاتوچۆی هەڵەبجە لە راگەیاندراوێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە" "ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی١٠ی٢٠٢٠، لەسەر رێگای جووتسایدی نێوان سەید سادق - هەڵەبجە ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە باوکێک و کچێک گیانیان لەدەستدا".

هەروەها هاتوچۆی هەڵەبجە ئەوەشی خستووەتە روو، کە لەو رووداوەدا دایکی منداڵەکە بەسەختی برینداربووە و داواش لە شۆفێران دەکات پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆبن.