له‌ هه‌رێمى كوردستان 860 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ هه‌رێمى كوردستان 860 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران

 

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌رێمى كوردستان زیاتر له‌ 800 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24/10/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان 860 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، 26 كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.


ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٤١)
١. پشکنین: (٥٠٠٩ پشکنینی نوێ)
(١٤٠٢ هەولێر)
(٦٨٨ سلێمانی، ١٤٣ گەرمیان)
(٢٧٤٦ دهۆك)
(٣٠ هەڵەبجە)
٢. تووشبوو: (٨٦٠ تووشبووی نوێ)
(٣٣٠ هەولێر)
(١٠٩ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان)
(٣٨٣ دهۆك)
(١٠ هەڵەبجە)
٣. چاکبوون: (٤٥٤ چاکبوون)
(١٣٣ هەولێر)
(١٧ سلێمانی، ٢٦ گەرمیان)
(٢٥٨ دهۆك)
(٢٠ هەڵەبجە)
٤. مردن: (٢٦ مردن)
(٤ هەولێر)
(٦ سلێمانی، ٢ ڕاپەڕین)
(١١ دهۆك)
(٣ ‌هەڵەبجە)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٦٠٠٩٦٣ (٢١٥٦١٤ هەولێر، ١٣٩٦٦٢ سلێمانی، ٢٤٠٤٧٦ دهۆك، ٥٢١١ هەڵەبجە)
تووشبوون ٦٨٠٤٤ (٢٤٥٤٣ هەولێر، ٢٠٩٧٠ سلێمانی، ٢٠٢٣٠ دهۆك، ٢٣٠١ هەڵەبجە)
چاکبوون ٣٩٦٦١ (١٧٠٨٣ هەولێر، ١١٤٥٨ سلێمانی، ٨٩٨١ دهۆك، ٢١٣٩ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٢٦٠٩٤ (٦٧٩٣ هەولێر، ٨٣٨٧ سلێمانی، ١٠٨٣٢ دهۆك، ٨٢ هەڵەبجە)
مردن ٢٢٨٩ (٦٦٧ هەولێر، ١١٢٥ سلێمانی، ٤١٧ دهۆك، ٨٠ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٤ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٠