مه‌سرور بارزانى: هەریەک لە ئێمە ئەرکی لەسەرشانە ئەوانی دیکە بپارێزێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مه‌سرور بارزانى: هەریەک لە ئێمە ئەرکی لەسەرشانە ئەوانی دیکە بپارێزێت

 

سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، بۆ ئەوەی بەسەر کۆرۆنادا سەرکەوین، ماسک ببەستە و دەستکێش لەدەست بکە.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24/10/2020، مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، تویتێكى له‌ پێگه‌ى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت: "چەند ڕۆژی لەدوای یەکە، تووشبوون بە کۆرۆنا بەخێرایی زیاد بووە، هەریەک لە ئێمە ئەرکی لەسەر شانە ئەوانی دیکە بپارێزێت".

سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو: "بۆ ئەوەی بەسەر کۆرۆنادا سەرکەوین، ماسک ببەستە و دەستکێش لەدەست بکە".