ئاسایشى هه‌ولێر پێنج كه‌سى به‌هۆى مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیر كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئاسایشى هه‌ولێر پێنج كه‌سى به‌هۆى مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیر كرد

 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌هێشتنى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشى هه‌ولێر پێنج كه‌سى به‌هۆى مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیر كرد.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24/10/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌هێشتنى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، وەك هەمیشە بە چاوکراوەیی و لێهاتوویی هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لەلایەنی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر توانرا دەست بەسەر بڕی دوو كیلۆگرام و 846 گرام ماددەی هۆشبەردا بگیرێت، لەگەڵ دەستگیرکردنی پێنج تۆمەتبار بەم شێوەیەی خوارەوە:

1 - دەستبەسەرداگرتنی بڕی یەك کیلۆ و 760 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (هێرۆین) لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێك بەناوی (هـ، خ، ر).

2 - دەستبەسەرداگرتنی بڕی یەك کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) لەگەڵ دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (و، ع، ح) و (ش، ك، ح).

3 - دەستبەسەرداگرتنی بڕی 86 گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کریستاڵ) لەگەڵ دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (ع، ر، ع) و (ص، م، ر).

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌هێشتنى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو، تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەى 14ى یاسای ماددە هۆشبەرکان، دراونەتە دادگا.