كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بانکی رەشید پێشینەیەکی دیکەی 20 ملیۆن دیناری دەدات

بانکی رەشید 20 ملیۆن دیناری دیکەی پێشینە (سولفە) بە هاووڵاتییانی عێراق دەدات.

ئەمڕۆ شەممە 24-10-2020 نووسینگەی راگەیاندنی بانکی رەشید لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە ئەو پێشینەیەی ئەمجارە کچان و کوڕان دەگرێتەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی بانکی رەشید ئاماژەی بە مەرجەکان کردووە، کە بریتین لە؛

- گەنجەکە بێکار بێ و لە هیچ شوێنێک دانەمەزرابێ.

پێویستە داواکار بۆ وەرگرتنی پێشینە 20 ملیۆنییەکە پلانێک بۆ پرۆژەیەکی بچووک و ناسنامەی ژووری بازرگانیی بەغدای هەبێ، جگە لە کەفالەتی فەرمانبەرێک و گرێبەستی بەکرێگرتنی دوکانێک.

پێشتر لە رۆژی 21-10-2020، بانکی رەشید لە راگەیەندراوێکدا، رایگەیاندبوو، بڕی 10 ملیۆن دینار وەک پێشینە (سولفە) بەو کەسانە دەدات، کە دەیانەوێ هاوسەری دووەم بۆ خۆیان دیاری بکەن.

بانکی رەشید، بانکێکی حکوومیی بازرگانیی عێراقییە و لە ساڵی 1988 دامەزراوە. لقی لە کەرکووک و هەموو شارەکانی عێراقی فیدراڵ (جگە لە هەرێمی کوردستان)، هەیە.