ترەمپ: پێنج وڵاتی تر ئارەزووی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل دەکەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ترەمپ: پێنج وڵاتی تر ئارەزووی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل دەکەن


ئەمڕۆ هەینی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند پێنج وڵاتی دیکە ئارەزووی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیلدا دەکەن، پێشبینیشی كرد لە چەند هەفتە و مانگی داهاتوودا پێنج وڵاتی تر بێنە ناو رێککەوتننامەی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل.


ترەمپ پێیوایە دەکرێ ئێرانیش بێتە ناو پرۆسەی ئاشتی لە ناوچەکەدا، کە ئەمڕۆ بە راگەیاندنی رێککەوتننامەی ئاشتیی نێوان ئیسرائیل و سودان، پرۆسەکە فراوانتر بوو.


سەرۆكی ئەمریكا جەختی کردەوە ئامادەیە یارمەتی ئێران بدات بۆ گەیشتن بە ئاشتی.


ئەم لێدوانانەی ترەمپ لە نووسینگەی خۆی لە کۆشکی سپی دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی هات لەگەڵ سەرۆکی هەریەک لە ئیسرائیل و سودان، دوای ئەوەش رێککەوتن لەسەر دامەزراندنی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانیی نێوان سودان و ئیسرائیل راگەیاندرا.


ترەمپ ئاشکراشی کردووە كە سودان دەیەوێ پەیوەندییەکی ئاسایی لەگەڵ ئیسرائیلدا ببەستێ، بەمەش دەبێتە سێیەم وڵاتی عەرەبی کە لەم ماوەیەدا و بەر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا لەگەڵ ئیسرائیل بچێتە ناو رێککەوتننامەی ئاشتی.


لەلایەکی دیکەوە ترەمپ گوتی كە ئێران و رووسیا حەز ناکەن ئەو لە هەڵبژارندا دەربچێ، سەبارەت بە شەڕ و تەنگژەی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیاش جەختی کردەوە، وڵاتەکەی پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ ئەرمینیادا هەیە و ئیدارەکەی یارمەتییان دەدا.