ئەمڕۆ له‌ شەقڵاوە 20 کەس بوونە قوربانیی ڕووداوی ھاتوچۆ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەمڕۆ له‌ شەقڵاوە 20 کەس بوونە قوربانیی ڕووداوی ھاتوچۆ


ئەمڕۆ هەینی لە شەقڵاوە 20 كەس بوونە قوربانیی سێ ڕووداوی ھاتوچۆ.


موحسین قەسرۆکەیی لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی شەقڵاوە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند ئەمڕۆ ھەینی لە سنووری قەزای شەقڵاوە له‌ ئه‌نجامى سێ رووداوی ھاتوچۆدا، كەسێك گیانی لەدەست دا و 19 کەسیش بریندار بوون.


گوتیشی لەناو بریندارەکاندا 10 کەسی عەرەب هەن، کە بۆ مەبەستی گەشتکردن ڕوویان لە سنوورەکە کردبوو، ھەندێکیان بەھۆی ناجێگیری تەندروستییان، ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی ھەولێر کراون.