ڕانیە... گورگێك پەلاماری خێزانێكی دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ڕانیە... گورگێك پەلاماری خێزانێكی دا

سێ کەسی بریندار كردووە


ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی لە دۆڵی شاورێی سەر بە شارەدێی سەرکەپکانی سنووری قەزای ڕانیە، گورگێک پەلاماری خێزانێکی داوە و سێ کەسی بریندار كردووە.


تەھا محەمەد گوتەبێژی تەندروستیی ڕاپەڕین بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند ئەو ڕووداوە لەسەر ڕێگەی دۆڵی شاورێ لە سنووری شارەدێی سەرکەپکان بووە، گورگێک پەلاماری سێ کەسی خێزانێکی داوە كە كاری ئاژەڵداری دەكەن.


گوتیشی کەسێکی دیکەی خێزانەکە ویستوویەتی فریایان بکەوێ و تەقەی لە گورگەکە کردووە، لەو کاتەدا فیشەکێک بەر قاچی کەوتووە و بریندار بووە.


تەھا محەمەد باسی لەوەش کرد کە ئێستا ھەر چوار بریندارەکە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیە چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێ و تەندروستییان جێگیرە.