ئەمڕۆ هەینی دەوڵەتی سودان و ئیسرائیل بە فەرمی پەیوەندییەكانی نێوانیان ئاسایی كردەوە.
ئەم ئێوارەیە سه‌ركرده‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئیسرائیل و سوودان له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا به فه‌رمی رایانگه‌یاند كە هەردوو حكوومەتی ته‌لئه‌ڤیڤ و خه‌رتووم له‌سه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
لە به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌دا هاتووە كە دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، عه‌بدولفه‌تاح بورهان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ڕاگوزەری سودان و عه‌بدوڵڵا حه‌مدۆك سه‌رۆكی حكوومه‌تی سوودان و بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گفتۆگۆیەكی تەلەفۆنیان له‌باره‌ی هه‌نگاوێكی مێژوویی ئەنجام داوە، تیایدا سودان هه‌نگاوێكی به‌ره‌و دیموكراسی نا و پشتیوانی بۆ ئاشتیی ناوچه‌كه دەربڕی.
هەروەها رێككه‌وتنه‌كه بنیاتنانی په‌یوه‌ندیی ئابووری و بازرگانی له نێوان سودان و ئیسرائیل له‌خۆ ده‌گرێت، وێڕای گرنگیدان به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له بواری كشتوكاڵدا.