لە هەرێمی کوردستان ٢٠ تووشبووی دیکە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە هەرێمی کوردستان ٢٠ تووشبووی دیکە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا

بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٠ هاووڵاتیی دیکە بەهۆی تووشبوون بە پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

لە ڕاگەیەندراوی ژمار ٢٤٠ی وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا کە ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی١٠ی٢٠٢٠ بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژە بەوەش کراوە کە ئەو ٢٠ تووشبووەی کە گیانیان لەدەست داوە ٤ کەسیان لە پارێزگای هەولێر، پێنج کەسیان دانیشتووی سلێمانی یەک کەس لە گەرمیان، یەک کەس لە ڕاپەڕین، شەش کەسیان لە دهۆک و سێ کەسیشیان دانیشتووی هەڵەبجە بوون.

لە ڕاگەیەندراوەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ٥٣ کەسی دیکە لە هەموو هەرێمی کوردستان تووسی پەتای کۆرۆنا بوون، هاوکات ٤٠٠ کەسیش لە پەتاکە چاک بوونەتەوە.

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19 ژمارە (٢٤٠)

١. پشکنین: (٦٢٥١ پشکنینی نوێ)

(٢٢٨٩ هەولێر)

(٧٢٤ سلێمانی، ١٧٢ گەرمیان، ١٤٨ ڕاپەڕین)

(٢٨٨٤ دهۆك)

(٣٤ هەڵەبجە)

٢. تووشبوو: (١٠٥٣ تووشبووی نوێ)

(٤٦١ هەولێر)

(٨٣ سلێمانی، ٣٣ گەرمیان، ٣٢ ڕاپەڕین)

(٤٢٥ دهۆك)

(١٩ هەڵەبجە)

٣. چاکبوون: (٤٠٠ چاکبوون)

(١٢٤ هەولێر)

(١٢ سلێمانی، ٣٦ گەرمیان)

(٢٠٧ دهۆك)

(٢١ هەڵەبجە)

٤. مردن: (٢٠ مردن)

(٤ هەولێر)

(٥ سلێمانی، ١ گەرمیان، ١ ڕاپەڕین)

(٦ دهۆك)

(٣ ‌هەڵەبجە)

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی  ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین       ٥٩٥٩٥٤ (٢١٤٢١٢ هەولێر، ١٣٨٨٣١ سلێمانی، ٢٣٧٧٣٠ دهۆك، ٥١٨١ هەڵەبجە)

تووشبوون ٦٧١٨٤ (٢٤٢١٣ هەولێر، ٢٠٨٣٣ سلێمانی، ١٩٨٤٧ دهۆك، ٢٢٩١ هەڵەبجە)

چاکبوون ٣٩٢٠٧ (١٦٩٥٠ هەولێر، ١١٤١٥ سلێمانی، ٨٧٢٣ دهۆك، ٢١١٩ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٢٥٧١٤ (٦٦٠٠ هەولێر، ٨٣٠١ سلێمانی، ١٠٧١٨ دهۆك، ٩٥ هەڵەبجە)

مردن ٢٢٦٣ (٦٦٣ هەولێر، ١١١٧ سلێمانی، ٤٠٦ دهۆك، ٧٧ هەڵەبجە)

بۆ زانیاریی زیاتر سەردانی داشبۆردی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەند بن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەرەباڵغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 وەزارەتی تەندروستی        

حکوومەتی هەرێمی کوردستان   

٢٣ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٠