سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی د. شەفیق قەزاز دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی د. شەفیق قەزاز دەکات

ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی١٠ی٢٠٢٠ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی نووسەر و کەسایەتیی ناسراوی کورد د. شەفیق قەزاز، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کردووە.

دەقی پرسەنامەکە:

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵەی د. شەفیق قەزاز دەکات

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و کەسایەتیی ناسراوی شاری سلێمانی و وەزیری پێشووی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، د.شەفیق قەزاز-م بیست. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم. خوای گەورە گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەی ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان