كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سلێمانی.. لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتوچۆدا ژن و مێردێک گیانیان لەدەست دا

ئەمشەو لە شەقامی ٦٠مەتریی شاری سلێمانی ڕووداوێکی هاتوچۆ روویدا و لە ئەنجامدا ژن و مێردێک گیانیان لەدەست دا.

بەپێی زانیارییەکان شەوی پێنجشەممە لە شەقامی ٦٠ مەتری لە شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری مارسیدز بە هۆی خێراییەوە شۆفێرەکەی کۆنتڕۆڵی لەدەست داوە و خۆی کێشاوە بە شۆستە و دارەکانی ناوەڕاستی شەقامەکە.

لە ئەنجامی رووداوەکەدا دوو کەس کە ژن و مێردن گیانیان لەدەست داوە و منداڵێکیشیان بە سەختی زامدار بووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن.