كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ئەم ئامرازە ژینگەی گونجاوی کۆڕۆنایە

 

توێژەران و لێکۆڵەرانی وڵاتی ئوسترالیا، دوای توێژینەوە وردەکانیان، کە لەسەر ڤایرۆسی کۆڕۆنا کردوویانە، بەو ئەنجامە گەیشتن، کە پیسترین و مەترسیدارترین کەلوپەل، کە رۆژانە چەندین سەعات بەکاری دێنن، مۆبایلە. مۆبایل یەکێکە لە هۆکارەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، چونکە ژینگەیەکی گونجاوی هەیە بۆ ڤایرۆسەکە. ئەوان زیاتر ڕوونیان کردەوە، ڤایرۆسی COVID-19 لەسەر مۆبایل 28 رۆژ چالاکە و بەئاسانی لە ڕێگەی مۆبایلەکەتەوە تووشی کۆڕۆنا دەبی، بۆیە پێویستە رۆژانە مۆبایلەکەت بەم شێوەیە پاک بکەیتەوە، سەرەتا چەند خولەکێک بکوژێنەوە، پاشان بە دەستەسڕێک، کە بە کحوول شێدارت کردووە، مۆبایلەکەت جوان پاک بکەوە، ئینجا پاش چەند خولەکێک مۆبایلەکەت هەڵبکەوە.