كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە وەرزی پاییز بەم شێوە پێستت بپارێزە

 

دروستبوونی گۆڕانکاری لە کەشوهەوا و گۆڕانی وەرزەکان، کاریگەریی خۆی لەسەر پێست و تاڵەکانی قژ هەیە، بۆ نموونە لە دووەم مانگی وەرزی پاییزدا، پێست وردە وردە وشک هەڵدەگڕێت و وەکوو پێویست شێدارییەکەی نامێنێ. بەپێی سەرچاوە زانستییەکان و زانیاریی پسپۆڕانی بواری پێست لە وەرزی پاییزان، پێویستە رۆژانە و شەوانە سوود لە کرێمی شێدارکەرەوە وەربگرن.

ئەوان لە بەشی جوان ببە لە ماڵپەڕی (بەیتووتە) ئاشکرای دەکەن، گەورەترین کێشەی پێست لە وەرزی پاییزدا کێشەی وشکبوونی پێستە، کە چارەسەری کرێمی شێدارکەرەوەیە، جگە لەم بابەتە، پێویستە لە وەرزی سەرما سابوونەکەت بگۆڕی و بە سابوونێکی هاوشێوەی سابوونی منداڵ، دەست و دەموچاوت بشۆی، تا پێستت وشک هەڵنەگەڕێ. لە بیرتان نەچێ، لە وەرزی پاییزیشدا و لە کاتی چوونەدەرەوە، سوود لە دژەخۆری تایبەت بە پێست وەربگرن. 

خاڵێکی تر، کە پێویستە ڕەچاوی بکەن، بە هیچ شێوەیەک پێست بە ئاوی زۆر گەرم مەشۆن، چونکە ئاوی زۆر گەرم چەورییە سروشتییەکانی پێست لەناو دەبات و شێداریی پێست کەم دەکاتەوە. لەکۆتاییدا، بۆ ڕاگرتنی شێداریی پێست و گیاندنی ئاوی پێویست بۆ پێست، جاروبار هەڵم (بوخار) بۆ پێستتان بکەن، ئەم کارە پێستی دەموچاو نەرم دەکات، هەروەها لە تووشبوون بە پەتای وەرزییش دەتانپارێزێ.