ساڵانە هەشت ملیۆن گەشتیار سەردانی مۆزەخانەی لۆڤەر دەكەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ساڵانە هەشت ملیۆن گەشتیار سەردانی مۆزەخانەی لۆڤەر دەكەن

بەهۆی مۆنالیزاوە یەكێك لە تابلۆ گرانبەهاكانی جیهان فەرامۆش كراوە

ڕۆژنامەی "ئارت جومیر ریفیو"ی فەرەنسی راپۆرتێكی لەسەر مۆزەخانەی لۆڤەری پاریس بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە كە ساڵانە هەشت ملیۆن گەشتیار سەردانی ئەو مۆزەخانەیە دەكەن، بەڵام یەكێك لە تابلۆ گرانبەهاكانی ناو مۆزەخانەكە بەهۆی مۆنالیزاوە فەرامۆش كراوە.


ڕاپۆرتەكە ئاماژەی بەوە داوە ژمارەی ئەو گەشتیارانەی سەردانی ئەو مۆزەخانەیەیان كردووە لە ساڵێكەوە بۆ ساڵێكی دیكە جیاوازە، زۆربەی ساڵەكان هەشت ملیۆن گەشتیار سەردانی ئەو مۆزەخانەیەی كردووە، بەڵام لە ساڵی 2018 ژمارەی گەشتیاران ژمارەی پێوانەیی تۆمار كرد و گەیشتە 10 ملیۆن كەس.


بەڵام لە ساڵی 2020 بە هۆی داخستنی مۆزەخانەكەی خەڵكی لە جیاتی سەردانی مۆزەخانەكە بكەن، سەردانی ماڵپەری فەرمی لۆڤەریان كردووە و تێكرای سەردانیكەرەكان 400 كەس بووە.


لە بەشێكی دیكەی ڕاپۆرتەكەشدا هاتووە كە یەكێك لە تابلۆ گرانبەهاكانی ناو مۆزەخانەیە بەناوی The Wedding Feast at Canaیە كە لەلایەن پاولو فیرونیسی دروست كراوە، بە هۆی ئەوەی لە هەمان ئەو هۆڵەیە كە تابلۆی مۆنالیزای لێیە، لەلایەن سەردانیكەرانەوە فەرامۆش كراوە، چونكە خەڵك لەو هۆڵە زیاتر چاویان لەسەر تابلۆی مۆنالیزایە.