له‌ هه‌رێمى كوردستان زۆرترین ژماره‌ى تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ هه‌رێمى كوردستان زۆرترین ژماره‌ى تووشبوون به‌ كۆرۆنا تۆمار كرا

 

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌رێمى كوردستان زیاتر له‌ هه‌زار تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 22/10/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌زار و 308 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، 17 كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

تا ئێستا ئه‌و ژماره‌یه‌، زۆرترین ژماره‌ى تووشبوون به‌ كۆرۆنایه‌، كه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان تۆمار كرابێت.


ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٣٨)
١. پشکنین: (٦٤٥١ پشکنینی نوێ)
(٢١٩٢ هەولێر)
(١١٠٥ سلێمانی، ١٨٨ گەرمیان)
(٢٩٠٧ دهۆك)
(٥٩ هەڵەبجە)
٢. تووشبوو: (١٣٠٨ تووشبووی نوێ)
(٤٢٤ هەولێر)
(٣٣٥ سلێمانی، ٣٤ گەرمیان)
(٤٦٣ دهۆك)
(٥٢ هەڵەبجە)
٣. چاکبوون: (٢٤٦ چاکبوون)
(١٦٧ هەولێر)
(١٣ سلێمانی، ٣٨ گەرمیان)
(٣ دهۆك)
(٢٥ هەڵەبجە)
٤. مردن: (١٧ مردن)
(٢ هەولێر)
(٥ سلێمانی، ٢ گەرمیان)
(٧ دهۆك)
(١ ‌هەڵەبجە)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٥٨٩٧٠٣ (٢١١٩٢٣ هەولێر، ١٣٧٧٨٧ سلێمانی، ٢٣٤٨٤٦ دهۆك، ٥١٤٧ هەڵەبجە)
تووشبوون ٦٦١٣١ (٢٣٧٥٢ هەولێر، ٢٠٦٨٥ سلێمانی، ١٩٤٢٢ دهۆك، ٢٢٧٢ هەڵەبجە)
چاکبوون ٣٨٨٠٧ (١٦٨٢٦ هەولێر، ١١٣٦٧ سلێمانی، ٨٥١٦ دهۆك، ٢٠٩٨ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٢٥٠٨١ (٦٢٦٧ هەولێر، ٨٢٠٨ سلێمانی، ١٠٥٠٦ دهۆك، ١٠٠ هەڵەبجە)
مردن ٢٢٤٣ (٦٥٩ هەولێر، ١١١٠ سلێمانی، ٤٠٠ دهۆك، ٧٤ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٢ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٠