كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ڤیتامین A لە چی دەستەبەر دەبێت؟

 

وێڕای رۆژانە سوودوەرگرتن لە ڤیتامینی C، سوودوەرگرتن لە ڤیتامینی جۆری A لەبیر مەکەن. هەنووکە، کە مەترسیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی کۆرۆنا لەئارادایە، وا باشترە بە ڤیتامینەکانی A و C سیستەمی بەرگریتان بەهێز بکەن.

لەمەڕ ئەم بابەتە، پسپۆڕانی بواری خۆراک بۆ گۆڤاری (سێو) ئاشکرای دەکەن، هەر یەک لەم خۆراکانە پڕاوپڕن لە ڤیتامینی جۆری A: پەتاتەی شیرین، سپێناخ، زەردێنەی هێلکە، گێزەر، خۆراکە دەریاییەکان، بیبەری خڕی دۆڵمە، جەرگ، شیر، تەماتە و ماسی، دەوڵەمەندن بەم ڤیتامینە بەسوودە.