هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بۆ شۆفێران و خاوەن تاکسییەکانی هەڵگری تابلۆی هەولێر بڵاو کردەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بۆ شۆفێران و خاوەن تاکسییەکانی هەڵگری تابلۆی هەولێر بڵاو کردەوە

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر ئاگادارییەکی بۆ شۆفێران و خاوەن تاکسییەکانی هەڵگری تابلۆی هەولێر بڵاو کردەوە.

فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیبسووک) بڵاویکردووەتەوە: "ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی تاکسی و خاوەن تاکسییەکانی هەڵگری تابلۆی هەولێر دەکەینەوە کەوا پرۆژەی رێکخستنەوەی تاکسییەکان و لێدانی باج و لۆگۆ دەستێ پێکردۆتەوە کە لەماوەی رابردوو بەهۆی کەرەنتینە وەستانی دەوامی فەرمانگەکان بۆ ماوەیەک وەستا، بۆیە داوایان لێدەکەین کە بەزووترین کات سەردانی بەرێوەبەرایەتی گواستنەوەی هەولێر بکەن بۆ دەستپێکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی لۆگۆ و باج".

هەروەها گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە، کە هەر شۆفێرێک سەردان نەکات خۆی بەرپرسیار دەبێت لەو رێککارانەی کە لە دژی دەگیرێنە بەر.