لە هەولێر سێ تۆمەتبار بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە هەولێر سێ تۆمەتبار بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کران

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ئاشکرایکرد کە لە هەولێر سێ تۆمەتباریان بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرد.

بەپێی راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: "ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢١ی١٠ی٢٠٢٠، لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لەشاری هەولێر توانرا سێ تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە بڕێك ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کریستاڵ، حەشیش، جامایکا)یان پێبووە".

ئەوەش خراوەتە روو، کە ئەو تۆمەتبارانە جگە لەم بڕە ماددە هۆشبەرە بری (۱٠) دەنك حەبی (ئاڕتین) و چەقۆیەک و دوو پایپی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەریان لەدەست گیرا.