15 کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

15 کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەست دا

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ بڵاو کردەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی تەندروستی کە کۆپییەکی دەست (باسنیوز) کەوتووە و تێیدا ئاماژە بەوەدراوە کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوو هەزار و 78 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون و 15 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەست داوە.

دەقی راگەیاندراوەکە:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٣٨)

١. پشکنین: (٦١٣٢ پشکنینی نوێ)
(٢٥٩٤ هەولێر)
(٦٥٤ سلێمانی، ١٣٧ گەرمیان، ١١٣ راپەڕین)
(٢٥٨٤ دهۆك)
(٥٠ هەڵەبجە)

٢. تووشبوو: (١٠٧٨ تووشبووی نوێ)
(٤٢٢ هەولێر)
(١٠٠ سلێمانی، ٢٤ گەرمیان، ٢٤ ڕاپەڕین)
(٤٧١ دهۆك)
(٣٧ هەڵەبجە)
٣. چاکبوون: (٣٧٥ چاکبوون)
(١٤٣ هەولێر)
(٣٣ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان)
(١٤٩ دهۆك)
(٢١ هەڵەبجە)
٤. مردن: (١٥ مردن)
(٥ هەولێر)
(٣ سلێمانی)
(٥ دهۆك)
(٢ ‌هەڵەبجە)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٥٨٣٢٥٢ (٢٠٩٧٣١ هەولێر، ١٣٦٤٩٤ سلێمانی، ٢٣١٩٣٩ دهۆك، ٥٠٨٨ هەڵەبجە)
تووشبوون ٦٤٨٢٣ (٢٣٣٢٨ هەولێر، ٢٠٣١٦ سلێمانی، ١٨٩٥٩ دهۆك، ٢٢٢٠ هەڵەبجە)
چاکبوون ٣٨٥٦١ (١٦٦٥٩ هەولێر، ١١٣١٦ سلێمانی، ٨٥١٣ دهۆك، ٢٠٧٣ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٢٤٠٣٦ (٦٠١٢ هەولێر، ٧٨٩٧ سلێمانی، ١٠٠٥٣ دهۆك، ٧٤ هەڵەبجە)
مردن ٢٢٢٦ (٦٥٧ هەولێر، ١١٠٣ سلێمانی، ٣٩٣ دهۆك، ٧٣ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢١ی تشرینی یەکەم ٢٠٢٠